کانونی دوھەم 26, 2021 19:14 Asia/Tehran
  • «زەریف» بە دەم گەییشتنی بە مۆسکۆ باسی ھەوڵی ئێرانی کرد بۆ پێکھێنانی یەکێتییەکی شەش قۆڵی لە ناوچەی قەوقاز

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی ھەوڵی تارانی کرد بۆ پێکھێنانی یەکێتییەکی ھاوکاریی شەش قۆڵی لە ناوچەی قەوقاز .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە سەرەتای گەییشتنی بە مۆسکۆ ڕایگەیاند: تاران خوازیاری پێکھێنانی یەکێتییەکی ھاوکاریی شەش قۆڵییە لە ناوچەکەداو ئەمەش گرینگترین ئامانجی گەشتە ناوچەییەکەی بۆ وڵاتانی دەڤەری قەوقازە. 

زەریف وێڕای ئاماژە کردن بە قوڵایی پەیئوەندیی ستراتژیای نێوان تاران و مۆسکۆ وتیشی: لە گەشتەکەی دا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت پرسەکانی قەرەباغ ، بەرجام ، پەیوەندیی دوولایەنەو بابەتگەلی نێونەتەوەیی لەوانە سووریاو ئەفغانستان و یەمەن لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا وتووێژ دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی گەشتە ناوچەیەکانی ئەمڕۆ سێ شەممە گەییشتە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا.

گورجستان، ئەرمینیا و تورکیا ئامانجەکانی دیکەی گەشتەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبن.

سەرپەیڤ