شوبات 05, 2021 06:35 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران بۆ چەندەمین جار بەسەر ئەمریکادا سەرکەوت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: دەرکرانی بڕیاری دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانیی «لاھە» دژی ئەمریکا سەرکەوتنێکی دیکە بوو بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: سەرباری ئەوەی کە ئەمریکییەکان لەم شەڕە سیاسییەدا ھەزاران کارناسی جۆربەجۆرو شارەزاشیان بەکار ھێنا، کەچی ئێمە بە کۆمەڵێکی زۆر کەمی دیپلۆماتەکانمان بە گژیاندا چووینەوەو سەریش کەوتین.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: بەر لەمە لە سکاڵای ئێران دژی بایکۆتەکانی ئەمریکا،دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانیی «لاھە» سەرباری خڕ بوونەوەی ھەزاران مافناسی ئەمریکی بە قازانجی ئێران  دەنگی داو ئەمریکای بەوە ئەرکمەند کرد کە تەواوی بلیکۆتە نامرۆڤانەکان دەستبەجێ ھەڵگرێت کە ھەڵبەت ئەمریکییەکان ئەو کارەیان نەکرد.

ڕۆحانی وتیشی: لەم قۆناغەدا ئەمریکییەکان ھەوڵی ئەوەیان دا کە بیسەلمێنن دادگە ناتوانێ بە سکاڵاکەی ئێران ڕابگات ، کەچی لە ئێستادا دەنگ بەدژی ئەمریکا دراوەو دیارە ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەبوو بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەوەی دەرخست کە گەلی ئێمە مەزنەو لاوانی خوێندەواری ئێمە لە بواری دیپلۆماسی و مافەوانی و بابەەتگەلی تەکتیکی سەرکەوتوون.

سەرپەیڤ