زەریف: ٤٢ ساڵ تێپەڕیوەو ئێمە ھێشتا بەو پەڕی دەستەڵاتەوە وەستاوین
وەزیری کاروباری دە رەوەی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی پێی ڕاگرت: ٤٢ ساڵ تێپەڕیوەو ئێمە ھێشتا بەو پەڕی دەستەڵاتەوە وەستاوین.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دە رەوەی ئێران، ڕۆطی چوارشەممە بە بۆنەی چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا نووسی: حەوت سەرۆک کۆماری یەک لە دوای یەکی ئەمریکا لە سەر ئەم ئەفسانەیە قوماریان کرد کە دەتوانن ئێران ناچار کەن لە نێوان ڕوخان و ملکەچبوون یەکێکیان ھەڵبژێرێت. بەڵام ئەوەتا ٤٢ ساڵ تێپەڕیوەو ئێمە ھێشتا بەو پەڕی دەستەڵاتەوە وەستاوین.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دەھاتە ئەژمار.
شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ١١ی فڤریەی ساڵی ١٩٧٩ بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) سەرکەوت.