شوبات 11, 2021 14:55 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ئێران و ڕووسیا بیر لە ھاوکاریەکی ٢٠ ھەتا ٥٠ ساڵە دەکەنەوە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران و ڕووسیا بیر لە ھاوکاریەکی ٢٠ ھەتا ٥٠ ساڵە دەکەنەوە.

«موحەممەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ڕووسیا ٢٤، وێڕای ئاماژە کردن بە پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا و گرینگایەتییەکەی وتیشی: ئاڵوگۆڕ لە کۆڕی دەستەڵاتداری ئەمریکا ھیچ لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ ناگۆڕێت.

«قاڵیباف» بە دەربڕینی ئەمەی کە لەم قۆناغە ھەستیارەی ڕێکمەندیی جیھانی ھاوکاریی نێوان ئێران و  ڕووسیا لە ئاستی ستراتژی دەبێتە ھۆی بەرز بوونەوەی جێ و شوێنی ھەردووک وڵات، وتیشی: ھاوکارییە ستراتژییەکانی ئێران و ڕووسیا لە گۆڕانکارییەکانی سووریاوە دەستی پێ کراوە کە بووە ھۆی تەفروتونا بوونی تیرۆریزم لەم ناوچەیەو دیارە ئەم ھاوکارییانەش وەھا ھەیە کە پەرەشیان پێ بدرێت.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دەوڵەتی ئەمریکا بۆی نییە لە بارەی ئەو بەڵێنانەی کە چەندساڵێکە ھەڵیپەساردوون مەرج دیاری بکات، وتیشی: ئەمریکا بەبێ ھیچ جۆرە مەرجێک دەبێ سەرەتا بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات و ئێران دەبێ بە شێوەیەکی ھەست پێکراو دەرەنجامی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان ببینێ و پاشان بەڵێنەکانی خۆی ڕاپەڕێنێ.

سەرپەیڤ