شوبات 13, 2021 07:42 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بە لێدوانی ئوروپیەکان لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە هەڵوێستی وڵاتانی ئوروپایی لە بارەی ئێران ڕەخنەی گرت.

 

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە پەیامێکدا لە توئیتر ئاماژەی کردە بێ بەڵێنیی سێ وڵاتی ئوروپایی لە جێبەجێ کردنی وادەو بەڵێنەکانی خۆیان بە پێی ڕێککەوتنی  ناڤۆکی ونووسیی: ئایا سێ شەریکی ئوروپایی ئێمە بڕگەی ٣٦ی  رێککەوتنی ناڤۆکی  ونامە جۆربەجۆرەکانی ئێرانیان بە پێی ئەم بڕگەیە خۆێندوەتەوە؟

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: بە پێی کام مەنتق وئاوەز ئێران ئەرکمەندە بە ڕاگرتنی ئەو دەستە لە کردەوە چاکسازیەکان کە یەک ساڵی تەواو دوای چوونە دەری ئەمریکا لە  رێککەوتنەکە ، کە هەروا بە بنپێکردنی ڕێککەوتن درێژە دەدات، گرتوویەتەبەر؟

زەریف لە کۆتایی ئەم پەیامە توئیتریە دا جەختی کردەوە سێ وڵاتی ئوروپایی بۆ ئەنجام دانی ئەرکەکانی خۆیان چ کارێکیان ئەنجام داوە؟

سێ وڵاتی ئوروپایی  واژۆکەری ڕێککەوتن نامەی ناڤۆکی ئێران ڕۆژی هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش جاڕێکی دیکە  تاوان دانە پاڵەکان بە تارانیان لە مەسەلەی پێبەند بوون بە وادە وبەڵێنیەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی دوپات کردەوە.

سەرپەیڤ