شوبات 19, 2021 07:18 Asia/Tehran
  • زەریف ڕوو لە ترۆئیکای ئەورووپی: ھەر ھەنگاوێک بە ھەنگاوێک وەڵام دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ھەنگاوە بەرجامییەکانی ئێران وەڵام دانەوەیەکی بێ بەڵێنی و پەیمان شکێنییەکانی ئەمریکاو ترۆئیکای ئەوروپایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی کاربەدەستانی ئەورووپی کە گەلێک جار لە ھەڵوێستی ناڤۆکیی ئەم دواییەی ئێران نیگەرانییان دەربڕیوەو داوای گەڕانەوەی ئێرانیان کردووە بۆ ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەڵێنەکانی، لە توییتێر دا نووسی: لە باتی فەلسەفە ھەڵچنین و شکاندنەوەی باری پێشێلکارییەکان بە سەر ئێراندا، ترۆئیکای ئەوروووپی و یەکێتیی ئەورووپا با بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات و داوای ئەوە بکات کە میراتی تیرۆریزمی ئابووریی ترەمپ دژی ئێران کۆتایی پێ بێت.

زەریف وتیشی: تەگبیری قەرەبوو کرانەوەی ئێران لە ڕاستی دا وەڵامێکە بۆ پێشێلکارییەکانی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا، کەوا بوو ئەگەر لە دەرەنجامی ھەنگاوەکانی ئێران نیگەرانن دەسا ھۆکارەکەی بسڕنەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند کە: ئێران ھەر ھەنگاوێک بە ھەنگاوێک وەڵام دەداتەوە.

سەرپەیڤ