شوبات 21, 2021 17:38 Asia/Tehran
  • زەریف : ئەمریکا پێش ھەڵوەشاندنی  بە تەواوەتی بایکۆتەکان ناتوانێ بگەڕێتەوە رێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ئەمریکا ناتوانێ بەر لە ھەڵوەشاندنی بە تەواوەتیی بایکۆتەکان بگەڕێتەوە رێککەوتنی ناڤۆکی ، چونکە ئەوە ئەمریکایە کە یاسای پێشێلکردووە .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی : ھیچ شتێک لە سیاسەتی ئەمریکادا نەگۆڕاوە و بایدن تەنیا بانگەشەیەکی خستەڕوو ، حەوت سەرۆکی ئەمریکامان دیوە و کێشەکە ئەوەیە کە ئەمریکا بە دانانی بایکۆتی ئابووریی خووی گرتووە بەڵام ئەم سیاسەتە ، ئێران لە خشتە نابات . 

زەریف گوتیشی : ئەمریکیەکان دەیانھەوێ بڕۆنە واوەتر لە رێککەوتنی ناڤۆکی بەڵام ھیچ دانوستانێک ناکرێ  چونکە ئەم رێککەوتنەوە ، نەگۆڕە . 

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : بایکۆت ، کارتێکی قەبوڵکراو نیە و لە بنەڕەتەوە لە گەڵاڵەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش دا نیە ، چونکە باسی شێوازی  ئامرازیانە بۆ دانانی بایکۆتەکان دەکرێ لە کاتێک دا کە بە پێچەوانەی بڕیارنامەی 2231 ە . 

سەرپەیڤ