شوبات 27, 2021 16:39 Asia/Tehran
  • دیدار و راوێژی زەریف لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق

وەزیری دەرەوەی ئێران ، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دیدار و لە بارەی پێوەندیی دوو وڵات و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە وتووێژی کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیران  پرێس ، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کە ئەمڕۆ شەممە بۆ ئەنجامدانی سەردانێکی یەک رۆژە گەیشتە تاران ، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژی کرد .

 پرس و راوێژ لە بارەی پرسە دوو قۆڵیەکان و دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە لەوان گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانەی عێراق لە تەوەرە سەرەکیەکانی وتووێژی نێوان فواد حسێن و کاربەدەستانی ئێرانیە .

 ئەوە دوهەمین سەردانی وەزیری دەرەەوەی عێراق بۆ ئێران لە یەک مانگی رابردوودایە .

سەرپەیڤ