ئادار 01, 2021 18:06 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : تۆمەتلێدان و ھەڕەشەی دژی ئێران ئەنجامی نیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تۆمەت لێدان و ھەڕەشە دژی ئێران ئەنجامێکی نیە گوتی : ئێران ھەنگاوی ئەرێنی بە ھەنگاوی ئەرێنی وڵام ئەداتەوە .

سەعید خەتیب زادە بە ئاماژە بەوەی کە هیچ گۆڕانێک لە سیاسەتی دژە ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە ڕووی نەداوە، وتی: ئەمریکا گەڕانەوەی خۆی بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی  ڕانەگەیاندووە و ئەورووپییەکانیش درێژە بە پێشیل کردنی بەڵینەکانیان ئەدەن.

ئەو وتیشی: دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بەداخەوە بەدوای ئەوەیە ئەو ڕیگایەی کە ترامپ لە ماوەی 4 ساڵدا نەیتوانی بە ئاکامی بگەینێت، بە شیوەی فرەلایەنەی نەرێنی بیپێوێ.

خەتیب زادە وتیشی: ئێمە وڵامی هەموو کارێک ئەدەینەوە. گەر ئاکارێکی جیاواز لە لایەنەکانیتر بینین، وڵامی ئێمەش بەو شێوە دەبێت. لایەنی ئەورووپی دەبێ بزانێت ڕێگای هاوکاری باشتر لە هەموو ڕێگاکانە و زمانی هەڕەشە و تۆمەت لە بەرانبەر ئێران کاریگەری نابێت.

ناوبراو باسی پەسند کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی حاکمان دژی ئێرانی کرد و ڕایگەیاند: ئەوەی کە ئەمریکا لە ڕێگایەکی هەڵە دایە بۆ هەمووان روونە. دەوڵەتی بایدن سەبارەت بە بەڕێوە بردنی بڕیارەکان دەسپێکێکی خراپی بوو.

ئەو باسی هاوکاری ئێران و ئاژانسی کرد و وتی: هەموو لایەنەکان دەبێ ڕێز لە مەبەستی باشی ئێران بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ ئاژانس بگرن و ئەوەش وەکوودەلاقەیەک بۆ گەڕانەوە و بەڕێوە بردنی بەڵێنەکانیان لەبەرچاو بگرن.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەفەری فواد حسێن بۆ تارانیش وتی: گۆڕانکاریەکانی عێراق و ئاسایشی ناوچەکە و دەورووبەری ئێمە و هەروەها دۆسیەی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە بابەتەکانی بەرباس لە وتووێژ لە گەڵ فواد حسێن بووە.

سەرپەیڤ