ئادار 07, 2021 07:39 Asia/Tehran
  • روحانی بۆ کازمی : ئاسایش، یەکپارچەیی و ئاشتی لە عێراق ، جێی سەرنجی جددی و یەکەمایەتیی ئێرانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردوە ، ئاسایش، یەکپارچەیی و ئاشتی لە عێراق ، جێی سەرنجی جددی و یەکەمایەتیی ئێرانە.

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێیس ، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئێوارەی  شەمە لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی کردە پتانسێلی  فراوانی ئێران و عێراق بۆ هاریکاری زیاتر.

ڕۆحانی وتی: بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی ئابووری لە گەڵ پەیوەندی سیاسیدا دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ گەشەی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی و کۆمپانیاکانی سەرمایەنانەوە دەتوانن لەم ڕێگایەدا یارمەتیدەر بن.

هەروەها وتیشی: ئاسایش، یەکپارچەیی ،ئاشتی و ئارامی عێراق بۆ ئیران گرینگ و یەکەمایەتیە و ئێمە دژی هەر چەشنە دەستێوەردانێکی بیانی لە کاروباری ناوخۆیی عێراقین و بە زیانی ئەو وڵاتە و ناوچەکەی دەزانین.

سەرۆک کۆمار هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە چەندین ملیار دۆلار پارەی ئێران لە بانکەکانی عێراق بە پێچەوانەی یاسا بلۆکە کراوە ڕایگەیاند دەبێ ئەو بڕە پارەیەی ئێران ئازاد بکرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لەم وتووێژەدا ئێرانی وەک وڵاتی دۆست و دراوسێی باشی عێراق ناوبرد و بەستنەوەی ھێشی ئاسنی دوو وۆاتی بە ھەنگاوێکی گرنگ ناوبرد بە ئاراستەی گەشەی شوێەندیی ئابووری و تیجاریی بەغدا - تاران . 

ناوبراو ھەروەھا وێڕای رێزگرتن لە ئێران لەبەر یارمەتیەکانی بۆ دامەزرانی ئارامی و سەقام لە عێراق ، بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێرانی نایاسایی و زاڵمانە زانی . 

سەرپەیڤ