رەخنەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کردەوەی ئەمریکا و ئەوروپا لە رێککەوتنی ناڤۆکی
ئادار 13, 2021 09:57 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەک دا بۆ بەپررسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا رەخنەی گرت لە کردەوەی ئەمریکا و ئەوروپا لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا .
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی دەنگوباسی یانەی ھەواڵنێرانی لاوی ئێرانی ، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەک دا بۆ جۆزێپ بوڕێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا رەخنەی گرت لە کردەوەی لایەنە ئەمریکی و ئەوروپیەکان لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی .
زەریف لەم نامە چەند پەڕیەدا وێڕای رەخنەگرتن لە کردەوەی ئەمریکا و ئەوروپا لە پوێەندی لە گەڵ دۆسیەی رێککەوتین ناڤۆکی جەختی کردەوە بێتوو لایەنەکان بەڵێنەکانی خۆیان بە جێنەھێنن ئێرانیش بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ ناکات.