ئادار 16, 2021 07:33 Asia/Tehran
  • گێڕانەوەی «زەریف» لە ھۆکارانی قەڵاچۆی جەماوەری ھەڵەبجە و خۆخافڵاندنی ڕۆژئاوا

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا باسی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە و دابین کەرانی چەکی قەدەغەی سەددام و خۆخافڵاندنی ڕۆژئاوای کرد لەم بارەیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری کۆماری ئیسلامیی ئێران نووسی: ١٦ی مارس «٢٥ی ڕەشەمە» ساڵگەڕی قەڵاچۆی کیمیایی خەڵکی ھەڵەبجەیە، ھێندێک کەس نایانەوێ ئەوەیان وەبیر بێتەوە کەسانێک لە ڕۆژئاواوە سەددامیان بە چەک و چۆڵی کیمیاییەوە تەیار دەکرد.

زەریف وتیشی: زیاتر لە پێنج ھەزار کسی سڤیل بە ھۆی گازی کیمیاییەوە خنکێندران، کەچی ئەوانە ھێشتاش بەوپەڕی بێ چاوو ڕووییەوە بە نیازی باسی «ھەڵس و کەوتی نەشیاوی ناوچەیی بکەن».

بوردومانی کیمیایی شاری ھەڵەبجە لە ڕیزی دڕندانەترین و نامرۆڤانەترین تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی عێراق بوو لە١٦ی مارسی ١٩٨٨ زایینی دا. سەددام بەو تاوانەی دژی گەلی خۆی بووە ھۆی بێزاری و سەرسوڕمانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، گەرچی ھەر وڵاتانی ڕۆژئاواش بوون کە کە ئەو ھەموو چەک و چۆڵە کۆکوژەیان خستەبەر دەستی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و ئینجا ھاندەری دووھەمیشیان بۆ ئەو دڕندەکارییە ئەو بێ دەنگەلێکردنە بوو کە لە لایەن بەعسییەکانەوە وەک ڕەزامەندی لێک دەدرایەوە.

سەرپەیڤ