دیداری شاندگەلێک لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ گیانبازانی سەربەرزدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394279-دیداری_شاندگەلێک_لە_لایەن_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_لەگەڵ_گیانبازانی_سەربەرزدا
لە ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئەبولفەزڵی عەبباس(ع) و ڕۆژی گیانباز،شاندگەلێک لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە بە سەردانی ماڵی گیانبازان ڕێزیان لە بوێری و ئازایەتییەکانیان گرتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 18, 2021 17:39 Asia/Tehran
  • دیداری شاندگەلێک لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ گیانبازانی سەربەرزدا

لە ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئەبولفەزڵی عەبباس(ع) و ڕۆژی گیانباز،شاندگەلێک لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە بە سەردانی ماڵی گیانبازان ڕێزیان لە بوێری و ئازایەتییەکانیان گرتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، لە ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئەبولفەزڵی عەبباس(ع) و ڕۆژی گیانباز، شاندگەلێک لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە سەردانی ماڵی گیانبازانیان کردو وێڕای ئاگادار بوونەوە لە ڕەوشتی ژیانیان، ڕێزیان لە خەبات و بوێری و ئازایەتییەکانی ئەم یادگارانەی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز گرت.

نوێنەرانی وەلیی فەقی لە ناوەندەکانی پارێزگاکانی ئێران و بەرنوێژانی سەرتاسەری وڵات بە نوێنەرایەتی لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە ئامادە ماڵی کۆمەڵێک لە گیانبازانی سەرتاسەری وڵات بوون و ڕێزیان لەم خەباتکارە لە خۆبردووانە گرت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە چوارەمی شەعبانی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئەبولفەزلی عەبباس(ع)ە کە لە ڕۆژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وەک ڕۆزی گیانباز ناودێری کراوە.