ئادار 19, 2021 21:42 Asia/Tehran
  • زەریف لە پەیامی ساڵی تازەی دا: ئاسۆی سەرکەوتن بە سەر دوو ڤایرۆسی کۆرۆناو بایکۆت ڕوونە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵی نوێ پێی داگرت: ئەمجارەش خۆڕاگری و دان بەخۆداگرتنی خەڵک و لەخۆبروویی تێکۆشەرانی بواری تەندروستی، ئاسۆی ڕوونی سەرکەوتن بە سەر دوو ڤایرۆسی کۆرۆناو بایکۆتمان بۆ بەدیاری دێنێ.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە سەروبەندی ساڵی تازەو جێژنی نەورۆز لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا بە بۆنەی نەورۆزی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی وتی: گرفتەکانی جەماوەری ئێران لە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەر بایکۆتە نایاسایەکان بوو بە دوو ھێندە.

زەریف لە پەیامەکەی دا پێشی داگرت: ئێرانییەکان بە درێژایی مێژووی پڕلەشانازیی چەندین ھەزارساڵەی خۆیان نەک ھەر لە ھەمبەر چورتم و شاڵاوەکاندا بە چۆک دا نەھاتوون، بەڵکو بە تەگبیرمەندی و ھاوپشتی بە سەر گرفتەکانیش دا ھاڵ بوونەو ھێرشبەرانیان لەنێو کلتوورو شارستانیەتی دەوڵەمەندی خۆیاندا تواندووەتەوە. ئەمجارەش خۆڕاگری و دان بەخۆداگرتنی خەڵک و  لەخۆبروویی تێکۆشەرانی بواری تەندروستی، ئاسۆی ڕوونی سەرکەوتن بە سەر دوو ڤایرۆسی کۆرۆناو بایکۆتمان بۆ بەدیاری دێنێ.

لە پەیامەکەی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا ھەروەھا ھاتووە: بەردەوامیی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان زیاتر لە ھەر شتێک دەربڕی ئەوەیە کە لە جیھانی پێکەوەنووساوی ئەمڕۆدا، گەورەترین زلھێزەکانیش لە بەرامبەر ڤایرۆشێکی نەبینراوی گچکەدا کە بووەتە دەردی ھاوبەشی تێکڕای کۆمەڵگای مرۆڤی، دۆش داماوو زەبرھەڵگرن.

زەریف جەختی لەوەش کردووەتوە کە، نەورۆز پەیامھێنەری دۆستایەتی، دلۆڤانی، ئاشتی و ھاوپشتی و شادومانییە. 

سەرپەیڤ