ئادار 23, 2021 07:21 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دەوڵەت بە ھەموو توانایەکیەوە لە تەنیشتی کادێری دەرمانیی وڵاتدایە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: دەوڵەت لە خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەموو توانایەکی خۆی بەکارھێناوەو لە تەنیشتی کادێری دەرمانیی وڵاتدا دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە ناوەندەکانی چارەسەریی وڵات، گەییشتنی ساڵی تازەی لە کادێرانی دەرمانیی وڵات پیرۆز کردو ڕێزی لە ھەوڵ و چالاکییەکانیان گرت.

ڕۆحانی وتیشی: دەوڵەت ھەمیشە ستایشی کادێری دەرمانیی وڵات دەکات، چونکو دەرزانین ئەرکێکی قورسیان لە سەر شانە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وتی: بواری پزیشکیی ئێران دەتوانێ لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتەی دنیا لە ئاستی ناوچەکەو جیھانیش بەربەرەکانێ بکات.

بە قسەی ڕۆحانی: پزیشکان و کادێری دەرمانیی ئێران گیانی خۆیانیان لە پێناوی پاراستنی تەندروستیی خەڵک خستووەتە مەترسییەوە.

ڕۆحانی جەختی لەوەش کردەوە کە، لە بەر ھەوڵ و لە خۆبردوویی و گیانبەختکاریی کادێری دەرمانیی وڵات ھێشتا ژمارەی گیان لەدەست داوان لەژێر ژمارەی سەددایەو بە ھیواین لە ساڵی داھاتوودا بگاتە ژێر ژمارەی دەش.

سەرپەیڤ