ئادار 24, 2021 08:50 Asia/Tehran
  • دەریادار تەنگسیری: داکۆکی و لەمپەر سڕینەوە لە بواری بەرھەمھێنان دەبێتە ھۆی گەشەی ئابووری

فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: داکۆکی و لەمپەر سڕینەوە لە بواری بەرھەمھێنان، بە دڵنیاییەوە دەبێتە ھۆی گەشەی ئابووری.

بەپێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، دەریاداری پاسدار«عەلیڕەزا تەنگسیری» فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە دروشمی دیاری کراوی ئەمساڵ لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە بە ناوی « بەرھەمھێنان و داکۆکی و لەمپەرسڕینەوە»، وتی: بەرھەمھێنان و گەشەپێدانی لە وڵات دا گرینگترین پرسە لە ڕووی پێکھێنانی برەوو گەشەی ئابوورییەوە.

سەردار «تەنگسیری» لە کاتی بەسەر کردنەوەی دوورگەکانی «فارور»و «سیری»و «بوموسا» لە باشووری ئێران، وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی نەورۆز، ساڵی تازەو جێژنەکانی شەعبان، وتیشی: بە سەرنجدانی وتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی تازەدا دەتوانین گەشەی ئابووری لە وڵات دا بەدی بکەین.

فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتیشی: زیاتر لە چل ساڵە کە نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرنگاری ھەڵس و کەوتی دوژمنانەو ڕقی دوژمنانی شۆڕش لەوانە توندترین بایکۆتەکانی ملھوڕانەی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا بووەتەوە، کەچی گەلی ئێران بە خۆڕاگری و ڕاوەستان لە بەرامبەر ئەم بایکۆتانە خەڵکانی جیھانی توشی سەرسوڕمان کردووە.

 

سەرپەیڤ