سەردانی وەزیری دەرەوەی چین بۆ ئێران
وەزیری دەرەوەی چین بە پێی بانگێشتنی وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە تاران.
«وانگ یی» وەزیری دەرەوەی چین بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی گەیشتە تاران.
«وانگ یی» لەم سەردانەی دا جیا لە وتووێژ لەگەڵ زەریف لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش دا دیدارو وتووێژ دەکات.
تاوتوێ کردنی ڕێکارەکانی ھێزمەند کردنی بەشداریی ستراتژیانەی ھەردووک وڵات و گۆڕینەوەی بیروڕا لە بارەی گۆڕانکارییە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکان لە بەرنامەی وتووێژی ھەردووک لادایە لە میانەی ئەم گەشتەدا.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە بە بۆنەی پەنجاھەمین ساڵگەڕی دامەزرانی پەیوەندیی دیپلۆماسیانە لە نێوان ئێران و چین ، سبەینێ شەممە پیشانگایەکی بەڵگە مێژووییەکانی ھاوکاریی نێوان دوو وڵات لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین دەکرێتەوە.
واژۆکرانی بەڵگەنامەی بەرنامەی ھاوکاریی تۆکمەوتەواوی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چین لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات لەو بەرنامانەی دیکەی ئەم گەشتە دوو ڕۆژەیەیە.