واژۆکرانی بەڵگەنامەی ھاریکاریی گشتداگری ئێران و چین
ڕێککەوتننامەی هاریکاریی گشتداگری ئێران و چین بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات واژۆ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێککەوتننامەی هاریکاریی ئێران و چین لەلایەن محەمەد جەواد زەریف و وانگ یی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات ئەمڕۆ لە بینای وەزارەتی دەرەوە واژۆ کرا.
خاڵی دەسپێکی دانوستان بۆ واژۆی ئەو ڕێککەوتننامە ستراتیژیە 25 ساڵە 6 ساڵ لەمەوپێش لە سەفەری سەرۆک کۆماری چین بۆ تاران بوو.
لەو سەفەرەدا ئێران و چین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئاستی پێوەندی دوو وڵاتەکەیان بۆ هاوکاری گشتی ستراتیژیک بەرز کردەوە و ڕایانگەیاندبوو: ئامادەی دانوستان بۆ بەستنی گرێبەستێکی هاوکاری درێژخایەنین کەبە دوای ئەوە بەڕێز لاریجانی سەرۆکی ئەو کاتەی پەرلەمان وەک بەرپرسی دۆسیەی پێوەندی ئێران و چین بۆ درێژەی دانوستانەکان دەچێتە پەکین.
دوابەدوای دروست بوونی ئەو شێوەی پێوەندییە دوو وڵاتەکە دانوستانیان بۆ پێکهێنانی ڕەشنووسی بەڵگەی هاریکاری گشتداگر دەست پێکرد و لە ئەنجامدا لە ساڵی 98 لە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ پەکین، ئەو ڕەشنووسە ڕادەستی دەوڵەتی چین کرا.
دوای ڕاگەیاندنی ڕای لایەنی چینی لە بەهاری 99، ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی فەرمی دەسپێکی دانوستانەکان بۆ یەکلایی کردنەوەی بەڵگەی هاریکاری دەرکرا.
ئەو بەڵگە پلە یەکە سیاسییە بریتیە لە هاریکاری ستراتیژیک، ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
لە بواری ئابووری، بەرهەمهێنانی هاوبەش بۆ دابینی پێداویستی بازاری ناوخۆیی و دەرەکی، هاوکاری دوو لایەنە لە بواری وزە، پیشە، کانگایی و ژینگە بە یەکەمایەتی لە بەشی ژێرخانی، پێوەندی، بەدالە، زانستی، پەروەردە و بواری تەندروستییە.
هاوکاری لە بواری ئاسانکاری لە پێوەندی دارایی و بانکی، قووڵ کردنەوەی پێوەندی بازرگانی کەرتی تایبەت بۆ بارزگانی و هاوکاری مێدیایی، زانکۆیی لە بەباتەکانی دیکەی هاوکاری ئەو بەڵگە درێژخایەنەی هاوکاری نێوان ئێران و چینە.