دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394675-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 9310 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2021 11:39 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 9310 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە  81 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 62 هەزار و 478 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 864 هەزار و 984 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 600 هەزار و 488 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.