ئادار 30, 2021 15:34 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: دوژمن لە خەویش دا قەت بیر لە شەڕی دژی ئێران ناکاتەوە

فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دوژمن لە خەویش دا قەت بیر لە شەڕی دژی ئێران ناکاتەوە، چونکو خۆڕاگریی گەلی ئێرانی بینیوەو دەزانێ بۆ سەرکەوتن بەسەر دوژمن دا تەیارو ئامادەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆبوونەوەی دووھەمین کۆنگرەی نیشتیمانیی ڕێزنان لە یادی شەھیدانی پارێزگای یەزد، بە دەربڕینی ئەمەی کە  شەھیدان بوونەتە ھۆی پتەوبوونەوەی بنج و بناوانی شۆڕش و ڕێگرتن لە زاڵ بوونی دوژمنان بە سەر ئێرانی ئیسلامی دا، وتیشی: وەک دەبینین ئێرانی ئیسلامی بە ڕابەرایەتیی ئایەتوڵڵا خامەنەیی گەییشتووەتە ئەوپەڕی پێشکەوتن و درەوشانەوەو سەربەخۆیی تۆکمەوتەواوو لە ئێستادا سەرزەوینی ئازایەتی و سەربەستیە و بۆ دوژمنان و دەست درێژکارانیش کوشتارگەو قەتیس مانە.

سەرلەشکر سەلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە شەھادەت ڕاستیەکی ڕوون و ڕەوانە کە بە ڕووبارە زەمەن دا تێ دەپەڕێ و کاتوورو پێناس چێ دەکات، وتیشی: بە پێی فەرمایشتی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی شەھیدان ھێمای ھێزودەستەڵات و ئەمڕۆ بە فەزڵی ئیلاھی گەلی ئێران لە بەر ھەبوونی کلتووری لەخۆبردوویی و شەھادەت سەربەرزو خاوەن قوربە.

سەرپەیڤ