دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394876-دوایین_ئاماری_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11420 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2021 12:10 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11420 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 123 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 62 هەزار و 999 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 920  هەزار و 394 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 642 هەزار و 418 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.