کوردێکی سەقزی بوو بە نوێنەری کومەڵی مانگی سوور لە ئەمریکای لاتین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394903-کوردێکی_سەقزی_بوو_بە_نوێنەری_کومەڵی_مانگی_سوور_لە_ئەمریکای_لاتین
کەریم هیمەتی، سەرۆکی کۆمەڵی مانگی سووری ئێران، دوکتۆر مستەفا ڕەشیدی وەکوو نوێنەری کومەڵی مانگی سووری ئێران لە ئەمریکای لاتین دەستنیشانکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2021 06:08 Asia/Tehran
  • کوردێکی سەقزی بوو بە نوێنەری کومەڵی مانگی سوور لە ئەمریکای لاتین

کەریم هیمەتی، سەرۆکی کۆمەڵی مانگی سووری ئێران، دوکتۆر مستەفا ڕەشیدی وەکوو نوێنەری کومەڵی مانگی سووری ئێران لە ئەمریکای لاتین دەستنیشانکرد .

بە پێی  هەواڵی  ئاژانسی مێهر، لە دەقی ئەم ڕاسپاردەدا نووسراوە: بە بۆنەی لێهاتوویی و زانایی بەڕێزتانەوە وەکوو سەرۆکی ناوەندی تەندروستی لە وڵاتی ئیکڤادۆر هەڵبژێردراون، هیوادارین بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانتان بە باشی ئەم بەرپرسیارییەتیە جێبەجێ بکەن  و بە پێی یاسای ئێران ئەرکەکە بەڕێوە بەرن.

دوکتۆر رەشیدی خەڵکی شاری سەقز و خاوەن بڕوانامەی دوکتۆرا لە زانکۆی پزیشکیی شەهید بەهەشتی تارانە.

ناوبراو ھەروەھا بە جاران لە بەرنامەی ساباتی سۆزی کەناڵی سەحەری کوردی وەک پزیشکی پسپۆڕ ئامادە بووە .