روونوێنی و کەڵکوەرگرتن لە 133 دەسکەوتی نیشتمانیی ناڤۆکیی ئێران
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران لە 15 ھەمین ساڵھاتی نیشتمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بە شێوەی ئامادەبوون و ڤیدیۆ کۆنفڕانس فەرمانی دەسبەکارکردنی کەڵک وەرگرتن و روونوێنی لە 133 دەسکەوت و پرۆژەی نیشتمانیی ناڤۆکیی دەرکرد .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە ئاھەنگێک دا بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ، جیا لە دەرکردنی فەرمانی دەسپێکی کەڵکوەرگرتن لەم 133 دەسکەوتە ، رێزیشی گرت لە ژمارێک لە پسپۆڕان و بەرپرسانی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی .
سازکران و مۆنتاژی نمونەی یەکەمی ماشێنی سانتریفوژی IR9S و IR9-1B و دیزاین دروستکردنی لەیزەری پرینتی سێ رەھەندی ، دروستکردنی سانتریفوژی تایبەت بە پاڵاوتنی خوێن ، تێستی میکانکییی ماشێنی سانتریفوژی IR9 بە توانای جیاکردنەوە ، کردنەوەی ناوەندی نیشتمانیی تەکنۆلۆژیاکانی کوانتۆمیی ئێران لەو پرۆژانەن کە ئەمڕۆ کەڵکیان لێوەرگیرا .