دوایین ئاماری کۆرونا لە ئێران ، گیان لەدەستدانی 258 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395174-دوایین_ئاماری_کۆرونا_لە_ئێران_گیان_لەدەستدانی_258_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21063 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2021 11:07 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرونا لە ئێران ، گیان لەدەستدانی 258 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21063 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 258 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 64 هەزار و 490 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 70 هەزار و 141 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 710 هەزار و 974 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.