دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران، گیان لەدەستدانی 274 کەسی دیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395226-دوایین_ئاماری_قوربانیان_و_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_ئێران_گیان_لەدەستدانی_274_کەسی_دیکە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 23311 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2021 11:30 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران، گیان لەدەستدانی 274 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 23311 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 274 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 64 هەزار و 764 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 93 هەزار و 452 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 720 هەزار و 84 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.