نیسان 13, 2021 09:22 Asia/Tehran
  • زەریف: ھێزەکانی بیانی دەبێ ناوچەکە چۆڵ کەن

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە ناوچەکە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ «قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ، وێڕای پێداگری لە سەر ئەوبەرایەتی دانی ئێران بە پەرەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکان، عێراقی وەک وڵاتێک ناو برد کە پەیوەندیی جۆربە جۆرو ڕوولەپەرەی لەگەڵ ئێراندا ھەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: بەردەوام بۆ سەربەخۆیی، ئاسایشت و سەروەریی خاک و دەستەڵاتی عێراق ڕێزی داناوەو لە ڕۆڵی کاراو ئەرێنیی ئەو وڵاتە لە پەیوەندییە  ناوچەییەکاندا پێشوازیی دەکات.

زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئاسایشتی ناوچەکە بە ھۆی خودی وڵاتانی ناوچەکەشەوە دابین دەکرێت و ھێزی بیانی دەبێ ئەم ناوچەیە چۆڵ کات، وتیشی: گرینگایەتیی بەدواداچوونی برایانی عێراقی بۆ دۆسیەی تیرۆری «سەردار سولەیمانی» سەرکردەی شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی تەواو ئاشکرایە. دیارە ئێرانیش جەخت لەم ھەنگاوە دەکاتەوەو دەتوانێ ھاوکارییەکانی لەم پەیوەندییەدا لەگەڵ عێراق پەرە پێ بدات.

«قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراقیش لە دبدارەکەدا لە سەر ویستی عێراق بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییە ھەمەلایەنەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران پێی داگرت و ستایشی ئێرانی کرد بۆ داکۆکییەکانی لە بواری جۆربەجۆردا.

سەرپەیڤ