نیسان 13, 2021 11:00 Asia/Tehran
  • زەریف گەییشتنی مانگی ڕەمەزانی لە موسڵمانانی جیھان پیرۆز کرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا گەییشتنی مانگی ڕەمەزانی لە موسڵمانانی جیھان پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی سێ شەممەی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف»  وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توویتەکەی دا وتیشی: گەییشتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی دلۆڤانی، ئاشتی، بەرەکەت و چاکەکاری لە ھەموو موسڵمانان پیرۆز دەکەین.

جەختی لەوەش کردەوە کە، داوا لە خوداوەندی تاقانە دەکەین لەم مانگە پیرۆزەدا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی تەنگژەکان ھەتا دەست ڕاگەییشتن بە بەرژەوەندیی ھاوبەشی نێوان گەلانی ئیسلامیی جۆربەجۆر، نیعمەتی یەکگرتن و یەکانگیر بوون بە موسڵمانان ببەخشێت و دەنگی حەق و ئازادی لە نێو خەڵک دا بەرز کاتەوەو ستەم و زۆرداری لە چەوساوەکان دوور خاتەوە.

سەرپەیڤ