عەراقچی باسی دەست پێ بوونی پیتاندنی لەسەدا ٦٠ی ئێرانی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395287-عەراقچی_باسی_دەست_پێ_بوونی_پیتاندنی_لەسەدا_٦٠ی_ئێرانی_کرد
یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران باسی دەست پێ بوونی پیتاندنی لەسەدا ٦٠ی کرد لە وڵاتی ئێراندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2021 02:51 Asia/Tehran
  • عەراقچی باسی دەست پێ بوونی پیتاندنی لەسەدا ٦٠ی  ئێرانی کرد

یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران باسی دەست پێ بوونی پیتاندنی لەسەدا ٦٠ی کرد لە وڵاتی ئێراندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەو دانوستانکاری باڵای ناڤۆکیی ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە ئامادە بوونی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک سەردانی ڤییەنای کردووە، ڕۆژی سێ شەممە باسی دەست پێ بوونی پیتاندنی لەسەدا ٦٠ی  کرد لە ئێراندا.

ھەژدەھەمین خولی دانیشتنەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوییەوە بە شێوەی ئۆنلاین و بە بەشداریی یاریدەرانی سیاسیی ئێران و وڵاتانی چوارو یەک بەرپا کرا.

نوێنەرانی ئەم وڵاتانە بڕیاریشیان دا دانوستانەکان بە شێوەی ئامادەبوونیش لە ڤییەنا بەڕێوە بەرن. لە ئێستادا دوو کارگروپی ھەڵگرتنی بایکۆتەکان و ھەنگاوی ناڤۆکی بە شێوەی ھاوتەریب خەریکی ئامادەکردنی بەستێنی پێویستن.