نیسان 14, 2021 21:02 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی:سەقام ، ئاسایشت و سەربەخۆیی عێراق بۆ ئێران ئەوبەرایەتییەکی تایبەتیی ھەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وڵاتی عێراقی وەک دۆست و دراوسێیەکی باسی ئێران ناوبراو وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی پەرە پێ دان و قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە ھەموو بوارێکدا بە تیبەت ھاوکاریی ئابوری و بازرگانی وتیشی:تاران و بەغدا دەتوانن بە گەشە پێدانی ھاوکاریی دوو قۆڵی و ناوچەیی، ڕۆڵێکی گرینگ لە گۆڕانکارییەکانی ناوەچەکە بگێڕن و شوێن دانەر بن.

«حەسەن ڕۆحانی» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، وێڕای پیرۆز کردنی گەییشتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە دەوڵەت و نەتەوەی ئەم وڵاتە دراوسێ موسڵمانە،ر بە ڕاگەیاندنی داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەقام ، ئاسایشت و سەربەخۆیی و سەروەریی خاکی عێراق، وتیشی: ھێزمەند کردنی سەربەرزی و دەستەڵات و پتەو بوونەوەی سەربەخۆیی عێراق و بەرزکرانەوەی جێ و شوێنی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ئەم وڵاتە، گرینگایەتییەکی تیبەتیی بۆ ئێمە ھەیە.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران ئاسایشتی عێراق بە ئاسایشتی خۆی دەزانێ، وتیشی: نەیاری ھەرچەشنە دەستوەردانێکی بیانی لە کاروباری نێوخۆیی عێراقین و بە زیانی ئەم وڵاتەو تەواوی ناوچەکەی دەزانین و لەو باوەڕەش داین کە ئاسایشتی ناوچەکە دەبێ بە ھۆی خودی وڵاتانی ناوچەکە دابین بکرێت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەمریکییەکان لە خەباتی دژی تیرۆریزم دووفاقانە یاری دەکەن و کردەوەیان لە سنورەکانی عێراق و سووریا ناڕوونە، وتیشی: ئەمریکییەکان ھەمیشە لە ناوچەکە ڕۆڵێکی تێکدەرانەیان ھەبووەو بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچەکە ھیچ یارمەتیێیەکی چەسپێندرانی ئاشتی و پاوەجێیی نەداوە.

«حەسەن ڕۆحانی» لە درێژەی ئەم وتووێژەی دا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی خێرابوونەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندن و پراکتیزە کرانی ڕێککەوتنەکانی پێشوو لەوانە پرۆژەی ڕێگای ئاسنی شەلەمچە بۆ بەسرەو گرێ دانی ڕێگای ئاسنی دوو وڵات بە یەکەوە، وتیشی: ئێران و عێراق دەتوانن بە سەرنجدانی بارستایی ئابووریی خۆیان وەکوو دوو ئابوریی تەواوکەر، ھاوکاریی لەگەڵ یەکتر پەرە پێ بدەن و بە ھێزمەند کردنی گواستنەوەو ترانزیتی کەل و پەل و کاڵا، ئاستی ئاڵووێرو پەیوەندییە بازرگانییەکانیان پەرە پێ بدەن.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش لەم وتووێژە  تەلەفۆنییەدا بەش بە حاڵی خۆی وێڕای پیرۆز کردنی ھاتنی مانگی ڕەمەزان لە دەوڵەت و جەماوەری ئێران، پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ستراتژی و ڕوولەگەشە زانی و بە سەرنجدانی خاڵە ھاوبەشە مێژینەکانی دوو وڵات لە ڕووی کلتووری و مێژووییەوە، لە سەر پتەوکردنەوەی و ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانیان لە ھەموو ڕوویەکەوە بە تایبەت بواری ئابوری و بازرگانی جەختی کرد.

سەرۆک کۆماری عێراق پێی داگرت: دەوڵەتی عێراق سوورە لە سەر ئەوەی کە تەواوی ڕێککەوتنەکان لە بواری جۆربەجۆردا لە نێوان ھەردوک وڵات شێلگیرانە بەدوغاداچوونی بۆ بکرێت کە دیارە ئەمەش بە قازانجی ھەردو وڵاتەکەو ناوچەکەش دەبێت.

«بەرھەم ساڵح» ھەروەھا لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی دامەزرانی سەقام و ئاشتی لە ناوچەکەو ھاوکاریی تەواوی وڵاتانی دراوسێ بۆ وەدی ھاتنی ئەم ئامانجە، وتی: بڕیاری دەوڵەتی عێراق بۆ کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی لەشکریانی بیانی لە خاکی ئەم وڵاتە بەبڕشتانەیەو لەم بوارەش دا دانوستانی چڕوپڕو ستراتژی و بەردەوام لەگەڵ ئەمریکییەکاندا کراوە کە ھەتا بە ئەنجام گەییشتنی یەکجاری بەردەوم دەبێت.

سەرپەیڤ