نیسان 18, 2021 10:30 Asia/Tehran
  • روحانی : ئەرتەش و سپا لە شەڕی ئابووری دا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتمانیی راوەستان

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە 4 ساڵ شەڕی داسەپاوی ئابووریی دا ھەر وەک 8 ساڵ بەرگریی پیرۆز بۆ بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئێران راوەستان .

حەسەن روحانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بروسکەیەک دا بە بۆنەی 29 ی خاکەلێوە رۆژی ئەرتەشی کوماری ئیسلامیی ئێران گوتیشی : ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ێئران لە تەنیشت گەلی ئێران دا راوەستاوە و 43 ساڵ لەمەوبەریش کە گەلی ئێران رووی لە پاشایەتی وەرگێڕا و لە دژی دیکتاتۆڕیی شۆڕشی کرد ، ئەرتەش لە تەنیشت گەل دا راوەستا . 

سەرۆک کۆمار گوتیشی : ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەستراوەتەوە بە پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێران تەنیا لە سای یەکڕیزیی نیشتمانیی ئێران مسۆگەر دەبێت و ئەوەش تەنیا بە گەل سالاریی دێتە دەست . 

بە فەرمانی ئیمام خومەینی(رە) لە ڕۆژژمێری ئێران 29ی خاکەلێوە وەک ڕۆژی ئەرتەش دیاری کراوە.

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاتێکدا کە ئەرتەش هەستیارترین قۆناغەکانی تێدەپەڕاند، دوژمنان بەدوای هەڵوەشانەوەی ئەم ڕێکخراوە بنەڕەتییەوە بوون؛ بەڵام ئیمام خومەینی بە وشیارییەوە پیلانی دوژمنانی پوچەڵ کردەوە و پێویستیی پاراستنی ئەرتەشی ڕاگەیاند و بۆ یەکگرتوویی و هاودەنگی ئەرتەش پەیامێکی مێژوویی دەرکرد و ئەم ڕۆژەی وەک ڕۆژی ئەرتەش ناودێر کرد.

 

سەرپەیڤ