نیسان 18, 2021 16:17 Asia/Tehran
  • نمایشی چەندین موشەک و ئامێری سەربازیی لە رۆژی ئەرتەش دا

ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئەرتەش بە نمایشی دوایین جیهازات، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، مووشەک و ئۆتۆمبیلی ئەرتەش لە ناوچەی 3 ی هێزی زەوینی ئەرتەش بەڕێوە چوو.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی چەند مەبەستەی ستراتیژیکی کەمان 22، مەهاجر 6 ی هێزی زەوینی ئەرتەش، مەهاجر 4، بەسیر، کیان2، ئەبابیل 3، سەتار، سادق و ... بە دروشمی " نەمان بۆ ئیسرائیل" نمایش دران.

یەکنیەی ئۆتۆمبیلە سەروو قورسەکانی ئەرتەش، تانک و بەرهەم بەرگرییەکانی هێزی ئاسمانی، دەریایی و زەوینی ئەرتەش لەو ڕێوڕەسمەدا نمایش دران. هەروەها نمایشی ترۆمبێلیی لە سەرجەم پادگانەکانی ئەرتەش لە سەرتاسەری ئێران هاوکات لەگەڵ تاران بەڕێوە چوو.

جۆرەکانی مووشەکی ئاسمان بۆ ئاسمانی قاسد، ئۆتۆمبیلی تاکتیکی بەرگریی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، ئەژدەری مالیک 46، ئەژدەری پێشکەوتووی وەلفەجر و بە توانای هاویشتن لە ژێردەریاییەکانی قەدیر و فاتح، جۆرەکانی مین بە دروشمی ئەرتەش فیدای گەل لەو ڕێوڕەسمە نمایش دران.

جیهازاتی هێزی زەوینی ئەرتەش بریتی لە : ئۆتۆمبیلی قورسی تانکبەری کیان 700، نەوە سێهەمی تانکی زوڵفەقار، تیام، ئۆتۆمبیلی مووشەکبەری زەوی بە زەوی زیلزال و ئۆتۆمبیلی مووشەک هاوێژی فەتح 360 و ... نمایش کران.

جیهازاتی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران بریتی لە : سیستەمی مووشەکی زوڵفەقار، سسیتەمی ڕاداری خۆجەیی کاشف، سیستەمی مووشەکی خۆجەیی باوەڕ373، مووشەکی دوورهاوێژی خۆجەیی تەلاش، سیستەمی ڕاداری کاوش، مووشەکی کرووز و بالستیک، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی دوورهاوێژی ئارش، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خێرای ناسر و ... نمایش دران.

جیهازاتی هێزی دەریایی ستراتیکی ئەرتەشی ئێران بریتی لە : ئەژدەری ئۆکسیژنی و ئەژدەری مارک 46، وەلفەجر، سەرئاوگەڕی خێرای هێرشبەری شەهاب، مۆدێلی ژێردەریایی ئەلسابحات، تۆپی تەواو ئۆتۆماتیکی دەریایی 76 میلی مەتری فەجر و ... نمایش کران.

سەرپەیڤ