نیسان 20, 2021 03:24 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: گەلی ئێران لە بەرامبەر ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا خۆڕاگرییان نواند

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: گەلی ئێران لە بەرامبەر ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا خۆڕاگریییان نواند.

«حەسەن ڕۆحانس» یەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆزی دووشەممە لە دیداری کۆمەڵێک لە خێرومەندان، وتی: گەلی ئێران لە بەرامبەر ئەوپەڕی گوشاری دوژمن سەریان دانەنواندو ھیچ وڵاتێکیش نییە کە باسی ئەم شکستە ستراتژییەی ئەمریکا بکات.

«ڕۆحانی» وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکی و تەنانەت دەوڵەتی پێشووس ئەم وڵاتەش کە بۆخۆیان ئەو گوشارانەیان سەپاند، دەڵێن ئامانجەکانی خۆیانیان نەپێکاوە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئەوانە دەیانویست لە ماوەی شەش مانگ ھەتا ساڵێک ئێران بە چۆکدا بێنن، بەڵام نەیانتوانی.

ڕۆحانی ھەروەھا وتی: کەس یارمەتیی ئێرانی نەداو تەنانەت کاتێک کە توشی تەشەنای کۆرۆنا ھاتین لە وەھا ڕەوشتێکیش دا دوژمن ھەمان شێوازی لە سەردەمی کۆرۆناش دا بەردەوام کرد.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: شەپۆلی چوارەمی تەشەنای کۆرۆنا کە لە ئێستادا توشی ھاتووین، لەگەڵ شەپۆلەکانی پێشوودا لە ھەڵسەنگاندن نایەت ، کە ھەڵبەت ھەر ئێمە نین و وڵاتانی دیکەش گیرۆدەینی.

ڕۆحانی وتیشی: سەرباری ئەمەش جەماوەری ئێران دانیان بە خۆیاندا گرتووەو یارمەتیی یەکتر دەدەن.

سەرپەیڤ