ڕۆحانی: ئامادە بوونی ھێزمەندانەی ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا نیشانەی شکست ھێنانی سیاسەتی «ئەوپەڕی گوشاری» دوژمنانە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی مانای ئامادە بوونی ھێزمەندانەی ئەمڕۆی ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنای شکست ھێنانی دڵنیای سیاسەتی «ئەوپەڕی گوشاری» دوژمنان زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ڕۆزی سێ شەممە لە دیداری کۆمەڵێک لە ھەڵسوڕاوانی سیاسی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بە خۆڕاگرتن و ڕاوەسشتانی جەماوەر، ئەمڕۆ شەڕی ئابووری و «ئەوپەڕی گوشار» شکستی ھێناوەو خودی ئەمریکییەکان و تەواوی دنیاش دان بەم شکستەدا دێنن، وتیشی: ئەمڕۆ لە دانوستانەکانی ڤییەنا ھێزمەند تر لە ھەمیشە وتووێژ دەکەین.
ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە مانای ئامادە بوونی ھێزمەندانەی ئەمڕۆی ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنای شکست ھێنانی دڵنیای سیاسەتی «ئەوپەڕی گوشاری» دوژمنانە، وتیشی: دانوستانەکان نزیکە لە سەدا ٦٠ بۆ ٧٠ پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیوەو ئەگەر ئەمریکییەکان بە ئاراستەی ڕاستبێژی دا بڕۆن، لە کورتە ماوەدا بە ئاکام دەگەین.
سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە دانوستاندا ھیچ پەلەیەکمان نییە، بەڵام ھەتا پێمان بکرێ ھەلەکان دەقۆزینەوە،وتیشی: ئەو چوارچێوەیەی لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ دانوستانەکان دیاری کراوە بە تەواوی ڕەچاو دەکەین و ھەر لەو چوارچێوەیەش دا دەجوڵێینەوە.