نیسان 21, 2021 09:03 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی پاکستان گەییشتە تاران

وەزیری دەرەوەی پاکستان بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران گەییشتە تاران.

«سەیید ڕەسوڵ موسەوی» بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ بەشی ئاسیای ڕۆژئاوا ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێکدا باسی گەییشتنی «شامەحمود قورەیشی» وەزیری دەرەوەی پاکستان بۆ تارانی کرد.

موسەوی وتیشی: «شامەحموڕ قورەیشی» لەم سەردانەی دا لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوە، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆمارو «نوحەممەد بافڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی دیدارو وتووێژ دەکات.

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ بەشی ئاسیای ڕۆژئاوا وتیشی: ڕۆژی چوارشەممە ھەروەھا ھاوکات لەگەڵ گەشتەکەی وەزیری دەرەوەی پاکستان بۆ ئێران، سێھەمین سنووری فەرمیی نێونەتەوەیی نێوان دوو وڵاتیش لە پیشین _ مەند دەکرێتەوە.

سنووری «پیشین» باشووری ترین بوارگەی پارێزگای سیستان و بەلوچستانەی ئێران لەگەڵ پاکستاندایە.

 

سەرپەیڤ