سنووری «میھران» بۆ ماوەی دوو حەوتە دادەخرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395561-سنووری_میھران_بۆ_ماوەی_دوو_حەوتە_دادەخرێت
پارێزگاری ئیلام باسی داخرانی دو حەوتەیی سنووری «میھران »ی ڕۆژئاوای ئێرانی کرد لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2021 04:43 Asia/Tehran
  • سنووری «میھران» بۆ ماوەی دوو حەوتە دادەخرێت

پارێزگاری ئیلام باسی داخرانی دو حەوتەیی سنووری «میھران »ی ڕۆژئاوای ئێرانی کرد لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد نەوزەری» پارێزگاری ئیلام وتی: بنکەی گواستنەوەی سنووری «میھران» بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی تەشەنای کۆرۆنا لە ڕۆژی سێ شەممەوە بۆ ماوەی دو حەوتە داخرا.

نەوزەری وتیشی: بازاڕە سەرسنوورییەکەی «میھران» بە ڕەچاوکردنی تۆکمەوتەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکان لە لایەن بازرگانان و سەوداکارانەوە کراوە دەبێت.

«میھران» لە ڕیزی یەکەم سنوورگەلێکە کە لەپاش تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکییەکانی ڕاگیردرا.

شاری سەرسنووریی «میھران» لە باشووری ڕۆژئاوای ئیلام بە ھەبوونی سنووری نێوەنەتەوەیی،گرینگترین و سەرەکیترین ڕێگای ھاتوچۆی ترۆمبیلی خۆکەسی، گەڵابە و لۆریی ھەڵگری کەل و پەلی ناردەو ترۆمبیلەکانی ھەڵگری زیارەتکارانی پیرۆزگەکانی عێراقە.