دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیان لەدەستدانی 454کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395741-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_گیان_لەدەستدانی_454کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 19165 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2021 11:14 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیان لەدەستدانی 454کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 19165 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 454 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 69 هەزار و 574 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 396 هەزار و  204 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 877 هەزار و 517 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.