ڕۆحانی: ھیچ ڕێگایەک لە ئارادا نییە ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان نەبێت
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپاکرانی دانوستانی بووژاندنەوەی بەرزجام لە ڤیەنا، وتی: دانوستانەکانی ڤییەنا دەربڕی دەست باڵایی ئێرانە و ئەمڕۆ دنیا پێملی ئەوە بووە کە ھیچ ڕێگایەک بێجگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان لە ئاردا نیە و ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ گەلی ئێران.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە دیداری کۆمەڵێک لە ھەڵسوڕاوانی ئابووری بە دەربڕینی ئەمەی کە ئامانج لە شەڕی ئابووریی ترەمپ دژی گەلی ئێران لەبەر یەک ھەڵوەشاندنەوەی وڵات و ڕوخاندنی حکومەتی ئێران بوو، وتیشی: ئەمڕۆکە بە بەرخۆدان و ڕاوەستانی گەلی ئێران و ڕێنوێنییەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و ھەوڵە بێ وچانەکان، تەواوی دنیاو ئەمریکا بۆخۆشی دانیان ناوە بە شکست ھێنانی شەدی ئابووری.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەم بابەتەی کە لەو دۆخە دژوارەی کە بە سەر ئابووریی وڵات دا زاڵ بووە، بەشی ئابووری لە ھێڵی پێشەوە بووەو خۆڕاگریی نواندووە، وتیشی: ئەگەر دەمانەوێ ئێرانەکەمان پێش کەوێت، دەبێ جێ و شوێنی زانستی و ئابووریی وڵات بەرز کەینەوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەڵسوڕاوانی ئابووریی وەک سەربازانی ھێڵی پێشەوەی شەڕی ئابووریی ھەمەلایەنەی دوژمن ناوبردو وتیشی: بە ھەوڵی بەرفراوانی ھەڵسوڕاوانی ئابووری و ڕێنوێنییەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و ھەوڵی دەوڵەت، نە ئابووریی وڵات داڕووخاو نە حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چۆک دا ھات. ھەڵبەت دیارە خەڵک تەوژمێکی زۆریان خرایەشەر، بەڵام بوێرانە خۆڕاگرییان نواندو دەوڵەتیش بە قەدەر توانا داکۆکیی لە خەڵک کرد.