نیسان 28, 2021 20:21 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: سەردار سولەیمانی پیلانی زایونییەکان و ئەمریکای لە ناوچەکەدا پوچەڵ کردەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی:سەردار سولەیمانی کەسێک بوو کە پیلانی زایونییەکان و ئەمریکای لە ناوچەکەدا پوچەڵ کردەوەو باشترین ڕاوێژکارمان بوو لە سیاسەتی دەرەوەیی ناوچەکەدا.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئێستاکە سەردەمی توڕە بوونی ڕژێمی ئیسرائیل و کۆنەپەرستانی ناوچەکەو ئەمریکییە توندئاژۆکانە، وتیشی: ئەو دەرەنجامەی کە ئەوانە خۆیانیان بۆ مەڵاس دابوو تێکچوو، ترەمپ تەنیا سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو کە ببوو بە کرێگرتەی زایونییەکان، ھەڵبەت سەرۆک کۆمارانی دیکەی ئەمریکاش لەگەڵ زایونییەکان ھاوکارییان کردووەو پشتیان گرتوون، بەڵام ھیچیان بەببوون بە بەکرێگیراویان.

وتیشی: ئەوەی ترەمپی ھان دا ھەتا لە بەرجام بکشێتەوە، زایونییەکان بوون، ڕووداوی گوێزرانەوەی پێتەخت بۆ قودس تاوانی زایونییەکان بوو کە بە ھۆی ترەمپەوە ئەنجامی گرت، کشانەوە لە ھێندێک ڕێکخراوەی نێونەتەوەییش بە بیانووی کێشەی فەلەستینیش بە ھاندان و فەرمانی زایونییەکان ڕووی دا.

ڕۆحانی وتیشی: داستانی شەھید کردنی سەردار«سولەیمانی»ش ھەر کاری زایونییەکان بوو، ڕاستە بکوژ و پێکوژ ترەمپە، بەڵام ئەوەی وا لەپاڵ پەردەدا دەیئاڵۆزاندن و ئانتریکی کردن ھەتا سەردارێکی مەزن کە تەواوی ژیانی خۆی لە پێناوی ناوچەکە بەخت کرد بوو، تیرۆر بکەن، زایونییەکان بوون.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمڕۆکە توڕە بوونی ڕژێمی زایونی و کۆنەپەرستانی ناوچەکەو ئەمریکا لە بەر سەرکەوتنەکانی گەلی ئێرانە، وتی: ئەمڕۆکە قەڵس و توڕەن چونکوو تەواوی ئەوەی وا بە چوار ساڵ پیلانگێڕان دەستیان خستبوو بە فێڕۆ چووەو تەواوی ئەندامانی چوار کۆ یەک و تەنانەت ئەمریکاش لەوە تێگەییشتوون کە ھیچ ڕێگایەکیان بێجگە لە ملکەچ بوون لە ھەمبەر یاشاو داب و نەریتە نێونەتەوەییەکان و قەبوڵ کردنی حەق بوونی ئێران بۆ نەماوەتەوەو دەبێ لە بەرامبەر ئێراندا بە چۆکدا بێن.

سەرپەیڤ