May 02, 2021 10:43 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی ئەحیای یەکەم شەو لە شەوە پیرۆزەکانی قەدر لە ئێرانی ئیسلامی دا

ڕێ و ڕەسمی ئەحیای یەکەم شەو لە شەوە پیرۆزەکانی قەدر بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ پێشگرتن بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بەرپا کرا.

ئەویندارانی ئیمامەت و ویلایەت شەوی یەکشەممە لە شەوی نۆزدەھەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە مزگەوت و تەکیەو حسەینیەو پیرۆزگەو شوێنە ئایینیەکانی سەرتاسەری ئێران بە خڕ بوونەوەو خوێندنەوەی قورئان ھەتا پارشێوان و وتنی «الغوث الغوث» و دۆعای جەوشەنی کەبیرو ھێنانی ناوە بەرزەکانی ئیلاھی شەویان ڕۆژ کردەوە.

مەدیحەبێژانی ئەھلی بەیت(ع)یش لە شینی مەولای بڕواداران ئیمامی عەلی(ع) نەوحەیان خوێندو شینیان گێڕا.

شەوەکانی نۆزدەو بیست و یەکەم و بیست و سێھەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز شەوەکانی قەدرن و موسڵمانان بە شەونخونی، بەسەرەوەگرتنی قورئان، نیایش و خوێندنی دۆعای جەوشەنی کەبیر لەگەڵ خودای خۆیاندا دەستیان کرد بە ڕازونیاز کردن.

بەرەبانی نۆزدەھەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی چلی کۆچیی مانگی «ئیبنی مولجیم مورادی» لە دەستەی خەواریج، لە کاتێکدا کە ئیمامی عەلی(ع) خەریکی بەجێ ھێنانی نوێژی بەیانی بوو، شمشێرە ژاراوییەکەی کێشا بە سەری موبارەکی دا.

ئیمامی عەلی(ع) دوای زەبر وێکەوتن، لە جێ دا کەوت و پاش دوو ڕۆژ واتە شەوی بیست و یەکەمی مانگی ڕەمەزان شەھید بوو.

سەرپەیڤ