May 07, 2021 18:31 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: خەباتی ڕەوای دژی ڕژێمی داگیرکەر بەردەوام کەن ھەتا بەناچاری پێملی گشتپرسی ببێت

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە جوڵانەوەی ڕوولە ھەڵدێری ڕژێمی زایونی دەستی پێکراوەو نسکۆی تێ ناکەوێ ، پێی داگرت، خەباتی ڕەوای دژی ڕژێمی داگیرکەر بەردەوام کەن ھەتا بەناچاری پێملی گشتپرسی ببێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕۆژی جیھانیی قودس وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕدرانی ھلوسەنگیی ھێز بە قازانجی دنیای ئیسلام و بەرەی خۆڕاگری و لە بەرامبەردا ئاوا بوونی ئاشکرای دەستەڵاتی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ چەند دەوڵەتی لاوازی بە لەمپەری سەر ڕێگای ڕوولە ڕووخانی ڕژێمی داگیرکەر نەزانی و وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕاپەڕێندرانی خواستی لۆژیکانەی گشتپرسی لە تەواوی دانیشتوانی سەرەکیی فەلەستین بۆ دیاری کردنی چارەنووسی نیزامی سیاسیی ئەم وڵاتە، ڕوو لە خەباتکارانی فەلەستینی وتی: خەباتی ڕەواو ئاکارانەی خۆتان دژی ڕژێمی داگیرکەر ھێندە بەردەوام کەن ھەتا بەناچاری پێملی ئەو خواستە پێشکەوتنخوازانەیە ببێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕووداوی فەلەستینی بە گرینگترین و زیندووترین پرسی ھاوبەشی ئوممەتی ئیسلامی زانی و وتی: سیاسەتەکانی سیستمی سەرمایەداری زاڵم و جەنایەتکار ، دەستی نەتەوەیەکی لە زێد و نیشتمان و خاکی باو باپیرانی خۆی کورت کردووەتەوە و لەوێدا ڕژیمی تیڕوڕیست و خەڵکی بێگانەی داناوە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێرڕای ئاماژە کردن بە لۆژیک تەواو سستەکی دامەزرانی ڕژێمی زایونی وتیشی: ئەورووپییەکان بە پێی بانگەشەی خۆیان  زوڵمیان لە جووەکان کرد لە ساڵانی شەڕی جیهانی دووهەمدا . کەچی دەڵێن   دەبێ  بە  ئاوارە کردنی نەتەوەیەک لە ڕۆژئاوای ئاسیا و قەلاچۆی دڵتەزێن لەو وڵاتە  تۆڵەی جووەکان بکەنەوە . ئەوە لۆژیکێکە  کە  دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان بە لاگریی  بێ درێغ و شێتانەی خۆیان   لە ڕژیمی  زایونی  پشتیان پێی بەستووە و ئا بەم جۆرە  بە پێچەوانەی هەموو  بانگەشەی درۆیینی خۆیان  لە حاند  مافی مڕۆڤ و دیموکراسی جووڵانەتەوە.

بەڕێزی بە وەبیرھێنانەوەی ئەم ڕاستییە کە زایونییەکان ھەر لە ڕۆژی ھەوەڵەوە فەلەستینیان کرد بە بنکەی تیرۆریزم، وتیشی: ئیسرائیل نەک وڵات بەڵکو بنکەیەکی تیرۆریستییە دژی نەتەوەی فەلەستین و گەلانی موسڵمانی دیکە،بەم پێیە خەبات بە دژی  ئەو ڕژیمە دڕندە خەبات بە دژی  تڕۆڕیزمە و ئەوەش ئەرکی هەمووانە .

 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوەنکانی بەرلە دامەزرانی ڕژێمی داگیرکەر واتە دەسوەردانی  چالاکی ڕۆژئاوا لە ناوچەکەو بە دەستەڵات گەیاندنی دەوڵەتە ملھوڕو دەستنیاکان ، لاوازی و دووبەرەکی لە نێو ئوممەتی ئیسلامی بە بەستێن خۆشکەری داگیرکرانی فەلەستین زانی و وتی: لەو  بڕگەیەدا  هەر دوو  ئوردوگای  سەرمایەداری و کۆمۆنیزم  لە گەڵ  قاروونە زایونیەکان  یەکیان گرت .  ئەمە  جێی وانە وەرگرتنە کە  لەو  بڕگەیەدا  هەر دوو  ئوردوگای  سەرمایەداری و کۆمۆنیزم  لە گەڵ  قاروونە زایونیەکان  یەکیان گرت .  ئینگلیز  خودی  پیلانەکەی  داڕشت و  بەدوادا چوونی بۆ کرد.  سەرمایەدارانی زایونی  جێ بەجێ کردنەکەیان بە  پارە و چەک  گرتە ئەستۆ  و یەکێتیی  سوڤیەت   یەکەم حکوومەتێک بوو کە دامەزرانی   دەوڵەتی  ناڕەوای بەفەرمی  ناسی و   جوولەکەکانی  بە لێشاو بەرەو  ئەوێ  نارد .

ڕابەری مەزنی شۆڕش ڕەوشتی ئەمڕۆی جیھان و ھاوسەنگیی ھێزی بە قازانجی دنیای ئیسلام زانی و وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە ئەورووپاو ئەمریکا لەوانە ھەڵبژاردنی ئەمریکا وتی:  هەڵبژاردن  لە ئەمریکا و تاقیکاریی  یەکجار  پڕلە  ڕیسوایی   بەڕێوەبەرانی  خۆ بە زل زانی   ئەوان و   بەڕەورووبوونەوەی  یەک  ساڵەی ناسەرکەوتووانە ی  کۆرۆنای  گشتداگر   لە ئەمریکا و ئەوروپا  و پەراوێزی  پڕ لە شەرم و شوورەیی  و ئاڵۆزیی  سیاسی  و کومەڵایەتی    ئەم دواییە  لە گرینگترین  وڵاتانی  ئەوروپایی...ھەر هەموویان  نیشانەی  بەرەو  هەڵدێر چوون و ئاوا بوونی  ئوردوگای  ڕۆژئاوان  .

بەڕێزی خاڵی بەرامبەری ئەو تێکچوونەی ڕۆژئاوای، ھەڵکشانی ئاستی ھیوداری و توانایی گەلانی ئیسلامی زانی و وتی:گەشەی  هێزی  خۆڕاگری  لە  هەستیارترین  ناوچە  ئیسلامیەکان ،  گەشەی  توانایی  بەرگری  و هێرشکارانەیان،   گەشەی   وریا بوونەوە  و خولیا و هیوا  لە نێو نەتەوە  موسوڵمانەکان،  گەشەی    هۆگری بە  دروشمی  ئیسلامی  و قورئانی،  گەشەی  زانستی،    گەشەی  سەربەخۆیی خوازی  و پشت بە خو بەستن  لە نەتەوەکان  نیشانەیەکی  پیرۆزە  کە مزگێنیی   داهاتوویەکی  باشتر دەدات .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی یەک ھێزمەندکردنی وڵاتانی ئیسلامی لە سۆنگەی کێشەی فەلەستین و چارەنووسی قودسی پیرۆزەوە، وتی: ئەم یەک ھێزمەندکردنە مۆتەکەی دوژمنی زایونی و لایەنگرە ئەمریکی و ئەورووپییەکانیەتی و پیلانی  هەرەس هێناوی   «سەودای  سەدە»  و هەوڵدان بۆ ئاسایی کردنەوەی  پەیوەندیی  چەن  حکوومەتێکی  لاوازی  عەرەبی  لە  گەڵ  ڕژیمی  داگیرکەر  پەلەقاژەیەکە  بۆ هەڵاتن  لەو مۆتەکەیە . 

بەڕێزی بەردەوام کرانی خۆڕاگری لە نێو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین و ھێزمەندکرانی ھێڵی جیھادو شەھادەت و پشتگریی جیھانیی دەوڵەتان و گەلانی موسڵمانی لە خەباتکارانی فەلەستینی بە دوو ھۆکاری گرینگی دیاریکەری داھاتوو زانی و وتیشی: ئەم جوڵانەوە سەرتاسەرییە پوچەڵ کەرەوەی پیلانی دوژمنانەو ھەمووان بە کاربەدەستان، ڕووناکبیران،   زانایانی  دینی،  حیزبەکان  و گەنجانی  ئازاو  باقیی  توێژەکان  دەبێ  جێ و  شوێنی  خۆیان  لەو  بزافە  سەرتاسەریەدا  بدۆزنەوە  و ڕۆڵی تیادا  ببینین . 

سەرپەیڤ