دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران، گیانلەدەستدانی 283 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396239-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_گیانلەدەستدانی_283_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13576 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2021 12:03 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران، گیانلەدەستدانی 283 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13576 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 283 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 74 هەزار و 524 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 640 هەزار و 670 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 92 هەزار و 381 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.