بەدونیاھاتنی فیل بۆ یەکەم جار لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396515-بەدونیاھاتنی_فیل_بۆ_یەکەم_جار_لە_ئێران
بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی ئیرەمی سەوزی تاران ، رایگەیاند بۆ یەکەم جار بێچووە فیلێک لە تاران ھاتە سەر دونیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2021 20:18 Asia/Tehran
  • بەدونیاھاتنی فیل بۆ یەکەم جار لە ئێران

بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی ئیرەمی سەوزی تاران ، رایگەیاند بۆ یەکەم جار بێچووە فیلێک لە تاران ھاتە سەر دونیا .

پەرویز قەندالی بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی ئیرەمی سەوزی تاران گوتی : ئەمڕۆ شەممە باخچەی ئاژەڵانی ئێرەمی سەوزی تاران شایەدی بە دونیاھاتنی فیل لە مێژووی وڵات دا بوو . 

بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی ئیرەمی سەوز گوتیشی : رەگەزی بێچووە فیلەکە مێیە و ئەم فیلە لە گەڵ دایکی لە تەندروستی تەواودان . 

پەویز قەندالی گوتیشی : بە شێوەی 24 کاتژمێری لە گەڵ پسپۆڕانی یەکیەتی باخچەی ئاژەڵەکانی ئەوروپا و رێنوێنی ناسراو لە لایەن باخچەی ئاژەڵانی تاران لە لایەن یەکیەتی باخچە ئاژەڵەکانی ئەوروپا فیلەکان رادەگیردرێن و ئاگاداریان لێدەکرێت .