دەست پێکرانی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەسەر ھێڵی «دیالۆگی سیاسی لە ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە)»ـەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397141-دەست_پێکرانی_کۆنفرانسی_نێونەتەوەیی_لەسەر_ھێڵی_دیالۆگی_سیاسی_لە_ڕوانگەی_ئیمام_خومەینی(رە)_ـەوە
لە سەروبەندی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە)، کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەسەر ھێڵی «دیالۆگی سیاسی لە ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە)، سیستێمی نێونەتەوەیی و پرسەکانی جیھانی ئیسلام» ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2021 11:09 Asia/Tehran
  • دەست پێکرانی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەسەر ھێڵی «دیالۆگی سیاسی لە ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە)»ـەوە

لە سەروبەندی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە)، کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەسەر ھێڵی «دیالۆگی سیاسی لە ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە)، سیستێمی نێونەتەوەیی و پرسەکانی جیھانی ئیسلام» ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم کۆنفرانسە نێونەتەوەییەدا، بیرمەندان و کەسایەتییە ھەڵکەوتە ھزریەکان لە ھزرگە نێوخۆیی و نێونەتەوەییەکانەوە سەبارەت بە ئیمام خومەینی(رە) و گۆڕانکاریەکانی جیھانی ھاوچەرخ و ھەروەھا دەرفەت و گرفتەکانی بەردەم جیھانی ئیسلام وتار پێشکەش دەکەن.

بەرپا کرانی ئەم کۆنفرانسە بە تێبینیی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان لەژێر کاریگەریی ڕێنماییە مێژووییەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە بارەی جیھانی ئیسلام و کێشەی فەلەستینەوە بەڕێوە دەچێت.

ھەینیی چواردەی جۆزەردانی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی ژوئەن سی و دووھەمین ساڵگەڕی  کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.