وتاردانی تەلەفزیۆنیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397192-وتاردانی_تەلەفزیۆنیی_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_ساڵگەڕی_کۆچی_دوایی_ئیمام_خومەینی(رە)
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ ھەینی بە بۆنەی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) بە شێوەی تەلەفزیۆنی وتارێک ئاراستە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2021 06:24 Asia/Tehran
  • وتاردانی تەلەفزیۆنیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ ھەینی بە بۆنەی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) بە شێوەی تەلەفزیۆنی وتارێک ئاراستە دەکات.

حەزرەتی ئایەتوڵڵاعوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کاتژمێر ١١ بە کاتی تاران بە بۆنەی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) بە شێوەی تەلەفزیۆنی وتارێک ئاراستە دەکات.

لێدوانەکەی  ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە شێوەی ڕاستەوخۆو زیسندوو لە کەناڵەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوانە ھەواڵدەریی «ئێران پرێس» بڵاو دەبێتەوە.

ئەمڕۆ ھەینی چواردەی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی، ٢٣ی شەووالی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.