یەکەم دەمەتەقەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397227-یەکەم_دەمەتەقەی_ھەڵبژاردنەکانی_سەرۆکایەتی_ئێران
یەکەم دیبەیتی سێزدەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی تاران بەڕێوەدەچێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2021 09:44 Asia/Tehran
  • یەکەم دەمەتەقەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران

یەکەم دیبەیتی سێزدەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی تاران بەڕێوەدەچێت .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، بەربژارانی سێزدەھەمین دورەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لەم دیبەیتە سێ کاتژمێرەدا لە بارەی پرسە ئابووریەکان باس و وتووێژ دەکەن . 

دوھەمین و سێھەمین دیبەیتی سێزدەھەمین خولی سەرۆک کۆمایی ئێرانیش سێشەممە 7 و شەمە 12 ی حوزەیران ( 18 و 22 ی جۆزەردان ) بەڕێوەدەچێت.

بەرنامەکانی دیبەیت بە شێوەی زیندوو لە کەناڵی یەکی تەلەفزیوین ، کەناڵی خەبەر و رادیۆ ئێران بڵاو دەبنەوە . 

ماوەی ھەر دەمەتەقەیەکی ھەڵبژاردنیش سێ کاتژمێر دەبێ . 

سێزدەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران 18 ی حوزەیرانی ( 28 ی جۆزەردان ) بەڕێوەدچێت .