خەتیب زادە: جیھان قەت پێشینەی ڕژێمی ئیسرائیلی لەبیر ناچێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەکی ئەو منداڵانەی کە لە ئەنجامی ھێرشی زایونییەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان شەھید کراون، جەختی کرد: جیھان قەت پێشینەی ڕژێمی ئیسرائیلی لەبیر ناچێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیێرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ئەو منداڵانەی کە لە تێکھەڵچوونەکانی دوانزە ڕۆژەی ڕژێمی زایونی لەگەڵ جەماوەری غەززە شەھید کراون، لە توییتێزدا نووسی:بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێ می زایونی تەنانەت لە ڕۆژانی کۆتایی دەستەڵاتیشی مکوڕ بوو لە سەر بەجێ ھێنانی ئەرکە نەگریسەکەی واتە نەخۆشیی ڕشتنی خوێنی فەلەستینییە بێ دەرەتانەکان.
خەتیب زادە ئەوەشی نووسیوە کە: شەرمەزاری بۆ ئەو کەسانەی کە لە ھاندان و یارمەتی دانی دڕندەکارییەکانی ئیسرائیل ڕۆڵێکی کاریگەریان ھەبووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێرای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کاتی وەڵامدانەوەی تاوانکاران دەگات، نووسی: جیھان قەت پێشینەی ڕژێمی ئیسرائیلی لەبیر ناچێتەوە.