حوزه‌یران 13, 2021 09:06 Asia/Tehran
  • دووه‌مین پێشانگای تایبه‌تی ئێران له‌ سلێمانی ده‌کرێته‌وه‌

له‌ رۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ دووه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی ئێران له‌ سلێمانی ده‌کرێته‌وه‌، که‌ تایبه‌ت به‌ کاڵاو به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و وڵاته‌و ماوه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

شه‌وقی عومه‌ر مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان و مارکێتین له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیبه‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی 22-6-2021، دووه‌مین خولی پێشانگای کاڵاکانی وڵاتی ئێران له‌ سلێمانی ده‌کرێته‌وه‌، که‌ ئه‌م جۆره‌ پێشانگایه‌ پێشتر هه‌ر له‌ سلێمانی کراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ساڵانی پێشوو به‌ ناوی تره‌وه‌ بووه‌، بۆ ئه‌مساڵ به‌ ناوی "پێشانگای تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی" ده‌بێت.

راشیگه‌یاند: ئه‌م پێشانگایه‌ به‌ به‌شداری سه‌دان کۆمپانیای ئێرانییه‌، که‌ سه‌رجه‌م کاڵاکان به‌رهه‌مهێنراوی وڵاتی ئێرانن و له‌و پێشانگایه‌دا نمایشده‌کرێن ، هه‌روه‌ها وتی: پێشانگاکه‌ دوو به‌شی سه‌ره‌کییه‌ به‌شێکیان تایبه‌ته‌ به‌ نمایشکردنی کاڵاکان ، به‌شێکی تریشی تایبه‌ته‌ به‌ فرۆشتنی کاڵاکان، که‌ به‌ راسته‌وخۆ کاڵاکان داده‌نه‌رێن بۆ فرۆشتن .

وتیشی: وڵاتی ئێران له‌ رووی بازرگانییه‌وه‌ هاوبه‌شێکی سه‌ره‌کی هه‌رێمی کوردستانه‌، که‌ چوار وڵاتی سه‌ره‌کی هاوبه‌شی بازرگانی هه‌رێمی کوردستانن که‌ بریتین له‌ (ئێران، تورکیا، ئیمارات، چین)، که‌ له‌ نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا ئێران به‌ پله‌ی یه‌که‌م دێت  له‌ زۆربه‌ی بواره‌کاندا، به‌رده‌ر له‌وه‌ش په‌یوه‌ندی بازرگانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی قوڵ و دورودرێژه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که‌ ئه‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌ ده‌رفه‌رتێکی باشه‌ بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ ناوخۆییانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ بریکار یان لقی کۆمپانیاکانی ئێران له‌ هه‌رێم، هه‌روه‌ها به‌جۆرێک له‌ جۆره‌کان هه‌ندێک له‌ هاووڵاتییانی ئێمه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ کاری ده‌ستبکه‌وێت .

 

سەرپەیڤ