دەسپێکرانی بارانبارینی پاییزی لە بڕێک لە ناوچەکانی ئێران
تشرینی دووهم 15, 2025 18:04 Asia/Tehran
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم بارانبارینی پاییزی ئەمساڵ لە بڕێک لە ناوچەکانی ئێران دەسپێبوو .
بارانبارینی پاییزی سەرەتا لە ئیلام و کرماشان دەسپێبوو و پاشان ناوچەگەلێکی زۆرتر بۆ وێنە پارێزگای کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی ، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ، ئەردەبێڵ ، هەمەدان و لۆرستانی داگرت . ئەو بارانبارینە بووە هۆی خوشحاڵی خەڵک لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران و لە هەندێک ناوچەش وەک پیرانشار و ژمارەیەک لە گوندەکانی سەڵماس بارانەکە لە شێوەی بەفر بووە. هەروەها ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاستی ئێران، وەک چوارمەحاڵ و بەختیاری، ئیسفەهان، زەنجان، قەزوێن، پارێزگای مەرکەزی ، قوم، ئەلبورز و تارانیش هەوریە و ئەگەری باران بارینیان تێدا هەیە.