ڤاکسینی ئێرانیی کۆئێران بەرەکەت مۆڵەتی دەکارھێنانی وەرگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397559-ڤاکسینی_ئێرانیی_کۆئێران_بەرەکەت_مۆڵەتی_دەکارھێنانی_وەرگرت
وەزیری تەندروستیی ئێران دەرکرانی مۆڵەتی پێکوتەی ئێرانیی کۆبەرەکەتی راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2021 13:11 Asia/Tehran
  • ڤاکسینی ئێرانیی کۆئێران بەرەکەت مۆڵەتی دەکارھێنانی وەرگرت

وەزیری تەندروستیی ئێران دەرکرانی مۆڵەتی پێکوتەی ئێرانیی کۆبەرەکەتی راگەیاند.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی وتی: ئەمڕۆ دەمانەوێت هەواڵێکی خۆش بدەین ئەویش وەرگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنانی پێکوتەی ئیرانی کۆبەرەکەتە کە دوێنێ دەرکرا.

ناوبراو گوتیشی: شەوانێکی زۆر بوو کە نەخەوتین بەڵام زۆربەی شەوەکان لە دڵەڕاوکێ دا بووین، بەڵام دوێنێشەو لە خۆشحاڵیدا نەخەوتین لەبەر ئەوەی کە خودا پشتیوانمان بوو کە بەڵێنەکانمان جێبەجێ کرد.

نمەکی گوتی: سەبارەت بە پێکوتەی بەرهەمی هاوبەشی پاستۆر و کوباش بڕیار بوو پاستۆر بەڵگە ئامادە بکات و لە ماوەی هفتەی داهاتوو هەوڵ بدەین. کەواتە پێکوتەی بەرەکەت دەچێتە ڕیزی کۆمەڵە پێکوتەکانەوە کە بەکاریان دەهێنین و پاستۆریش هەفتەی داهاتوو دێتە ڕیزیانەوە.