دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، 165 کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398278-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_165_کەسی_دیکە_گیانیان_لەدەستدا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13781 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 04, 2021 13:01 Asia/Tehran
  • دوایین  ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، 165 کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13781 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 165 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 84 هەزار و 792 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 254 هەزار و 818 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 926 هەزار و 266 نەخۆشی کۆرۆنایی لە ئێران چاک بوونەتەوە.

تا ئێستا لە ئێران 6 میلیۆن و 451 ھەزار و 945 ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لێدراوە .